گۆڕانخوازانی بەریتانیا داوای کشانەوە لە حکومەت دەکەن

 

(سبەی):

سكرتێری كاروباری خەڵک لە خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی‌ وڵاتی بەریتانیا-ی بزوتنەوەکە کۆبوەوە و بارودۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی کوردستان و دۆخی بزوتنەوەکەیان تاوتوێ كرد.

د. شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندن و نوێنەری جڤاتی نیشتیمانی و دەستەی بەڕێوەبەری وڵات و هه ڵسوڕاوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا کۆبونەوە و دۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکەیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبونەوەیەدا د.شۆرش حاجی باسی لە رۆڵی بزوتنەوەی گۆڕان کرد لە دۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەکە و بە ئاماژەدان بە دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەکە و هەڵبژاردنی ناوخۆیی باسی لە ئامادەکارییەکانی کرد بۆ قۆناغی داهاتو لە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان.

هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئاراستەکردنی بۆچونەکانیان پێشنیازەکانیان خستەڕو، هەروەک داوای هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەی نێوان گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کرد و داواى کشانەوەی بزوتنەوەکەیان کرد لە حکومەتی ئێستای هەرێم.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە