(سبەى):
هێزە ئەمنییەکان دەیان چالاکوان و بەشدارى خۆپیشاندانەکان دەستگیر دەکەن و لە بەرەبەیانى ئەمرۆشەوە هێزى چەکدارى دیکە هێنراوەتە ناوشار و دەیانەوێت بۆ رێگرى لە خۆپیشاندان پشتێنەى ئەمنى توند دروست بکەن.
شەوى رابردو لە سلێمانى و هەڵەبجە و شارەزور و چەمچەماڵ و رانیە و کۆیە دەیان چالاکوانى مەدەنى و بەشدارانى خۆپیشاندانەکان دەستگیر کراون، بەپێى زانیارییەکانیش لە سەعات (5:00)ى بەرەبەیانى ئەمڕۆوە دەیان ئۆتۆمبێلى سەربازى و هێزێکى زۆرى چەکدار هێنراونەتە ناو شارەوە.
زانیارییەکان ئەوە دەخەنەڕو؛ هەوڵ دەدرێت پشتێنەیەکى ئەمنى توند لەناو شارى سلێمانى پێکبهێندرێت بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندان و رێگرى لە ئەنجامدانى.