(سبه‌ی):
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك دوه‌م هێزی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی (2013) كاتێك بریاریدا به‌شداری بكات له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتتنامه‌یه‌كی سیاسیی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بو كه له نیسانی (2013)دا ئیمزاكرا.
ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه له هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌مدا كه به‌ركه‌وته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بو له حكومه‌ت وه‌ك خۆی جێبه‌جێكرا، هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌ركه‌وتانه‌ش كه‌متر بون له ئیستیحقاقاتی گۆڕان به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هه‌میشه به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستانی له‌به‌ر چاوگرت و گوێی نه‌دا به وه‌رگرتنی پله و پۆستی زیاتر.
بڕیاری جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كشانه‌وه‌ی له حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بو كه به هه‌مو پێوه‌رێك ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت كابینه‌یه‌كی شكستخواردو بوه، چونكه هیچ كام له‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌ونه‌كران كه ئه‌م كابینه‌یه‌ی له‌سه‌ر بنیات نرا، وه‌ك چوار ساڵی ئارامی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه نه شه‌راكه‌تی راسته‌قینه هه‌بو، نه‌حكومه‌تیش حكومه‌تی هاوڵاتی بو.
پرۆژه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌م حكومه‌ته له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستیپێكرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زوه ئه‌و وه‌زاره‌ته بكرێته وه‌زاره‌تێك كه یه‌كێك بێت له پایه گرنگه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌ویش به نیشتیمانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه و دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حیزب له‌م وه‌زاره‌ته، هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێك بڕیار و رێنمایی بۆ ده‌ركراو ڕێی راستی چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌زیری پێشمه‌رگه خرایه به‌رده‌م یه‌كێتی و پارتی، به‌ڵام گوێیان نه‌گرت و نه‌یانتوانی دڵی هه‌ندێك كه‌س بشكێنن كه به‌ناوی خه‌باتی شاخه‌وه هه‌رچیشیان له‌شار ده‌ستكه‌وت پێچایانه‌وه.
ئه‌م حكومه‌ته به‌درێژایی ته‌مه‌نی نه‌یتوانیوه له ئاست په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی نیشتیمانی دروست بكات، لانی كه‌م له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ وه‌ك دو دراوسێی باش مامه‌ڵه بكات، چونكه هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كانی له سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی ئابوری و حیزبی رێكخستب‌و.
ئه‌م حكومه‌ته چونكه هیچ پلانێكی بۆ داهاتو نه‌بوه، ژێرخانێكی هه‌بوه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می بڕینی بودجه له‌لایه‌ن به‌غداوه، هه‌ر زو داڕما و له ماوه‌ی كه‌متر له دو ساڵدا دنیایه‌ك قه‌رزی هێنایه سه‌ر ملی خۆی و هیچ بانكێك نه‌ماوه سه‌ری پێدا نه‌كات و داوای قه‌رز نه‌كات.
حكومه‌تێك به ته‌نها له‌ماوه‌ی كه‌متر له (15) ساڵی رابردودا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن موچه‌خۆری به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی دامه‌زراند ئیتر به چی به یه‌ك ساڵ به‌شداریكردن له حكومه‌ت به گۆڕان راست ده‌كرێته‌وه؟ كاتێك گۆڕان وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رده‌گرێت، ده‌چێته سه‌ر قاسه‌یه‌كی به تاڵ و قه‌رزی سێ مانگی موچه‌خۆرانی به‌سه‌ردا كه‌وتوه، كاتێكیش پرسیاری پاره و داهاتی ده‌كرد، له وه‌ڵامدا ده‌یوت هیچمان به‌ده‌سته‌وه نیه.
گۆڕان بۆیه له‌م حكومه‌ته كشایه‌وه چونكه بچوكترن هه‌نگاوی بۆ چاكسازی نه‌ناوه و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و، بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كرا به چاره‌كه موچه، به‌هۆی ناشه‌فافیه‌وه له داهاتی نه‌وت، بودجه و موچه‌ی به‌غدا بڕدرا و هه‌رچی قه‌یران بو به‌سه‌ر ئه‌م كابینه شكستخواردوه هات.