(سبەی):
برایه‌كی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ڵێت: ماوه‌ی (15) مانگه ئاگاداری ره‌وشی ئۆجه‌لان نین و داوا له به‌رپرسانی توركیا ده‌كات به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ئۆجه‌لان ئازاد بكه‌ن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا محه‌مه‌د ئۆجه‌لان رایگه‌یاند؛ له رۆژی (11)ی ئه‌یلولی (2016) كه ماوه‌ی (15) مانگ ده‌كات ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رێگه‌یان نه‌داوه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ببینن، له‌وكاته‌شه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ره‌وشی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه نیه.
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان وتی: له (2016)ه‌وه تائێستا ده‌یان جار داوای بیننینی ئۆجه‌لانمان كردوه، به‌ڵام هه‌مو كات دادگا‌و به‌رپرسانی توركیا به‌بیانوی جیاواز ره‌تیانكردوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئازاد بكرێت.