(سبەی):
هه‌ده‌په، رایده‌گه‌یه‌نێت (94) سه‌رۆكی شاره‌وانی پارتی هەرێمە دیموكراتەکان (دەبەپە) لابراون، به‌وه‌ش (31)ملیۆن كه‌س له توركیا له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن كه هه‌ڵنه‌بژێردراون، بەڵکو سەپێندراون.
ئایهان بیلگه‌ن، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا كه به ئاماده‌بونی وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێوه‌چو، ئاشكرای كرد له‌كۆی (102) شاره‌وانی كه (ده‌به‌په) تێیاندا براوەی هەڵبژاردنەکان بوه (94)یان لابراون و لە لایەن پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەوە کەسانى دیکەى سەر بە (ئاکەپە) لە شوێنەکانیان دانراون.
بیلگه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد؛ هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆسه‌ر ئه‌ندامانی هه‌ده‌په به‌رده‌وامه و ته‌نها له ساڵی رابردودا حه‌وت هه‌زار ئه‌ندامیان زیندانی كراون و دو هه‌زار ئەندامیان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.