(سبه‌ی):
ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وامبونی كێشه و قه‌یرانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌ك ناكات و كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت.
نوسینگه‌ی ئوسامه نوجێفی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، نوجێفی له دیداری له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كوه‌یت له عێراق له‌باره‌ی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیكرده‌وه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌كردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم به‌گفتوگۆی راست و راشكاوانه.
راشیگه‌یاندوه، مانه‌وه‌ی ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی خزمه‌ت به هه‌رێم و عێراقیش ناكات.