(سبەی):
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه ئاشكراده‌كات كه به‌ر قەزای خورماتوه كه‌وتوه.
دوای سه‌ردانی تیمێكیان بۆ خورماتو، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق یۆنامی راپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌بڵاوكرده‌وه كه به‌ر ئه‌و قه‌زایه كه‌وتوه، به‌پێی ئه‌و راپۆرته (100) دوكان و باڵه‌خانه‌ی بازرگانی له شه‌قامی سه‌ره‌كی بازاڕی كۆماری روخێنراون یاخود سوتێنراون.
هه‌روه‌ها زیاتر له (30) خان‌و سوتێنراون یان زیانیان به‌ركه‌وتوه، پێنج خانوی دیكه‌ش له گه‌ڕه‌كی جه‌میله و یه‌ك خانوش له گه‌ڕه‌كی كۆماری روخێنراون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، پێده‌چێت قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر باڵه‌خانه و خانوه‌كانی ئه‌و قه‌زایه كه‌وتوه زیاتر بێت، چونكه تیمه‌كه‌ی یۆنامی نه‌یانتوانیوه بچنه هه‌مو ئه‌وشوێنانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتوه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئاواره‌كانیش، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رایگه‌یاندوه، هه‌زار و (440) خێزان كه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان (8 هه‌زار و 694) كه‌س بوه ئاواره‌بون.