(سبەی):
سه‌ره‌ڕای بڕیاری راگرتنی گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی فه‌رمانبه‌ران له نێوان وه‌زارته‌كاندا، به‌ڵام به فه‌رمانێك له قه‌زای ئامێدی (16) مامۆستا بۆ زانكۆی دهۆك ده‌گوازرێنه‌وه.
به‌پێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای ئامێدی كه به ژماره (5086) له رۆژی (18)ی ئه‌م مانگه ده‌رچوه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی پیشانداوه بۆ گواستنه‌وه‌ی (16) مامۆستا له سنوری په‌روه‌رده‌كه‌یان بۆ سه‌رمیلاكی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنیات له زانكۆی دهۆك.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی فه‌رمانبه‌ران له نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا راگیراوه به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا.