(سبەی):
بەهۆی نەبونی دەرمان و پێداویستییە تایبەتییەکانیان ژیانی زیاتر لە سێ هەزار نەخۆشی تالاسیمیا لە مەترسیدایە، بەشێوەیەک لەمساڵدا (15) توشبوى ئەو نەخۆشیە گیانیان لەدەستداوە.
سروه جه‌باری، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیا له لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) ئاشكرای كرد؛ ماوه‌ی سێ مانگه به‌شه ده‌رمانی توشبوانی تالاسیمیا نه‌دراوه و به‌وهۆیه‌وه ژیانی زیاتر له سێ هه‌زار و (200) توشبو بەو نەخۆشییە له مه‌ترسیدایه.
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیا، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه (15)توشبوی تالاسیمیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له شاری هه‌ولێر-یش (37) كه‌س توشی ئەو نه‌خۆشییه بون.
بەهۆی قەیرانی دارایی و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغداوە نزیکەی دو ساڵە قەیرانی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی هەرێم سەری هەڵداوە و بەهۆیەوە ژیانی هاوڵاتییان کەوتوەتە مەترسییەوە.