نه‌وزادی موهه‌ندیس
ئاشكرایه له‌دوای روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنه‌وه‌ی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی عێراقی بۆ ناوچه جێگا ناكۆكه‌كان له كه‌ركوك و خانه‌قین و دوزخورماتو و داقوق و پردێ و شه‌نگال و فیشخابورو سنوری سوریا‌و خازه‌ر و به‌عشیقه و ..هتد. كه پێكه‌وه (51%) خاكی كوردستانیان پێكده‌هێنا، كورد روبه‌ڕوی كاره‌سات و شكستی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونیش بۆته‌وه، هه‌ر ئه‌م شكسته‌ش وایكرد كه كورد پێگه‌و مه‌قامی به‌هێزی خۆی له‌ده‌ستبدات له‌ناوخۆ و ناوچه‌كه و دونیاش و به‌تایبه‌تیش له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقدا. له ئێستادا كورد شكستخواردو و لاواز و عێراقیش به‌هێزو سه‌ركه‌وتو ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تیش كه هه‌فته‌ی رابوردو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق د. حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند و له وتاره‌كه‌شیدا به‌نیه‌تی پێشوه‌خت هیچ باسی له رۆڵ و كاریگه‌ری چه‌ندین ساڵه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌كرد، ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی به‌غدا هه‌ر له‌خۆڕا نه‌هاتوه‌و به‌بێ ئاگایش ده‌ریاننابڕێت، به‌ڵكو هه‌مو ئه‌و گوتار‌و كردارانه وه‌ك جۆرێك له فشاری ده‌رونی سه‌ركه‌وتویه‌كه و ده‌ینوێنێت به‌رامبه‌ر نه‌یارێكی عیناد و مه‌غرور و شكستخواردودا كه له‌پێشدا هیچ حسابێكی بۆ به‌غدا نه‌ده‌كرد.
كورد له‌م قۆناغه‌دا به‌داخه‌وه له لاوازترین هه‌ڵوێست و پێگه‌دایه‌و ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ش له ئه‌نجامی زۆر له‌خۆڕازیبون و غرور و عینادی سیاسیه‌وه هات كه سه‌ركردایه‌تی كورد به‌بێ گوێدانه هه‌ڵوێست و پێگه و بڕیاری زلهێزه‌كانی دونیا‌و ناوچه‌كه‌و به‌غدایش سوار سه‌ری خۆی بو، كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی كوشنده‌وه كه له‌لایه‌ك خه‌ونی سه‌ربه‌خۆبونی له‌ناوبرد و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌مان بو له‌ده‌ستماندا، له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع كورد (51%) خاكه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و بۆ ماوه‌ی (26) ساڵ گه‌ڕایه‌وه دواوه و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانیشی له فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوریه‌كان و نه‌وته‌كه‌شی له‌ده‌سبدات و له ئێستادا داهاتی هه‌رێم به رێژه‌ی (60%) كه‌می كردوه.
به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له (26) ساڵی رابوردوشدا هه‌ر به‌ناو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بوه، ئه‌گینا كه به‌دیقه‌ت له‌كار و پڕۆژه و به‌رنامه‌كانی ورد ده‌بیته‌وه به‌هیچ پێودانێك ناكرێت بخرێته چوارچێوه‌ی حكومه‌ت یان حوكمڕانیه‌كی سه‌ركه‌وتوه‌وه، چونكه له هه‌مو بواره‌كاندا شكستیخواردوه، حكومه‌تێك لانیكه‌می ژیان و گوزه‌ران و موچه‌ی موچه‌خۆرانی خۆی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێدابین نه‌كرێت ئیدی حكومه‌تی چیه؟ حكومه‌تێك نه‌توانێت خزمه‌تگوزاریه‌كان له ئاو و كاره‌با و سوته‌مه‌نی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و پڕۆژه ئاوه‌دانیه‌كانی پرد‌و رێگاوبان و پڕۆژه نیشته‌جێبوه‌كان و كه‌رته‌كانی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزاری ببوژێنێته‌وه، ئیدی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی چیه؟
ئه‌م حكومه‌ته له‌لایه‌ك زۆر بێخه‌م و خه‌مسارده به‌رامبه‌ر داواكاری و مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و له‌لایه‌كیش بۆ خۆی له‌به‌رامبه‌ر عێراقدا خاوه‌نی ساده‌ترین و بچوكترین به‌دیل و جێگره‌وه نیه له هیچ بوارێكدا.
هه‌رێمی كوردستان له دوای (25)ی ئه‌یلوله‌وه زۆر ته‌ریك و دابڕاو بوه له عێراق و ناوچه‌كه و دونیاش، له‌ڕوی ئاست و گه‌رموگوڕی په‌یوه‌ندیه‌كانیه‌وه و كورد نه‌یتوانیوه له‌ماوه‌ی (26) ساڵی رابوردودا دۆستی كۆنكرێتی بۆخۆی و مه‌سه‌له‌كه‌ی په‌یدا بكات یان نه‌یزانیوه چۆن و كێ بكاته دۆست و پشتیوان بۆ خۆی.
هه‌ربۆیه ئه‌م پێگه لاوازه‌ی وایكردوه كه به‌غداش به‌و هه‌مو كێشه و گرفته سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیانه‌ی كه هه‌یه‌تی له‌ناوخۆدا، ته‌نانه‌ت وەڵامی داواكاری و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆش ناكات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمدا، بۆیه ساڵی ئاینده‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ساڵانی پێشوتر ده‌بێته ساڵێكی پڕ قه‌یران و نه‌هامه‌تی و نه‌بونی و به‌رده‌وامبونی برسێتی و بێ موچه‌یی و نه‌بونی پڕۆژه و ئاوه‌دانی. له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئابوری و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی میله‌ته‌كه‌مان به‌ناوی سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆوه.
هه‌رێم پێویسته له‌ناوخۆدا نێوماڵی خۆی رێكبخاته‌وه و سازان و ئاشته‌وایی نیشتیمانی سازبدات و داموده‌زگا شه‌رعیه‌كان كارابكاته‌وه و حكومه‌تێكی ئاكتیڤ پێكه‌وه بنێت و داهات و خه‌رجیه‌كان شه‌فاف بكات و به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و یه‌كسانی و دادپه‌روری پیاده بكات، حكومه‌ت له حیزب جیا بكاته‌وه و هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش بداته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌مواندا، كورد تابتوانێت له‌گه‌ڵ به‌غدادا په‌یوه‌ندیه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه و به‌رده‌وامی بدات به‌ژیان و مان و یه‌كگرتویی هه‌رێم و قه‌واره سیاسیه‌كه‌ی. به‌جدی كاربكات بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ده‌ستور كه هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌ستوره‌ش فریادڕه‌س نیه بۆ كورد، چونكه له‌كاتی به‌هێزبونی كوردا نه‌مانتوانی و یان نه‌مان كرد ده‌ستور جێبه‌جێبكه‌ین ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌مه له‌م قۆناغی لاوازیه‌دا به‌غدا بێته ژێر ركێفی داواكاریه‌كانی كورده‌وه، به‌تایبه‌تیش جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)ی ده‌ستور كه ده‌كرا كورد دور له جه‌نگ و كوشتار ببێته‌وه به‌خاوه‌نی شه‌رعی ئه‌و ناوچانه.
بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌بۆ ئاینده گه‌لێك سه‌خت و دژواره، بەڵام جێگه‌ی بێئومێدیش نیه، چونكه ناوچه‌كه و دونیاش له گۆڕانكاری به‌رده‌ومدان و زۆر رێگه‌ی تێده‌چێت جارێكی تر و چانسێكی تر بدرێته‌وه به‌كورد بۆ به‌هێزبونه‌وه، جا تاكورد به‌هێزنه‌بێته‌وه‌و له‌نێوخۆشیدا یه‌ك و یه‌كگرتو نه‌بێته‌وه، سه‌خته گه‌یشتن به ئامانجه‌كان، بۆیه ئاینده‌ی هه‌رێم له عێراقدا نه زۆر رۆشنه و نه زۆر تاریكه، به‌ڵكو ته‌مومژاوی و لێڵه لانی كه‌م له‌م قۆناغه‌دا.