عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف
بۆ سه‌ده‌یه‌ك ده‌چێ گه‌لی كورد له باشوری كوردستان به‌بێ خواست و دور له ئیراده‌ی خۆی، به په‌یمان و رێكکه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی دوای جه‌نگ، به نیشتیمانی عه‌ره‌به‌وه لكێندراوه‌و له چوارچێوه‌ی سنوری نێوده‌وڵه‌تی عێراق دا‌و، وه‌ك هاوڵاتی عێراقی ژیار‌و ژیانی ئه‌ژی.
به‌درێژایی ئه‌و سه‌ده‌یه مه‌سه‌له‌ی كورد كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌و سه‌ره‌كی عێراق و ده‌سه‌ڵات و حكومداریه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی بوه، كێشه‌ی؛ خاك، زمان، یه‌كسانی…هتد.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌روی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری، هه‌میشه قوڵایی جیۆستراتیجی نه‌ته‌وه، رو له به‌شه‌كانی تری كوردستان بوه، له‌روی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیه‌وه، وه‌ك یه‌ك مه‌سه‌له پێناسه كراوه. بۆیه لای ئه‌وانی تریش كێشه‌كه گه‌وره بوه‌و وه‌ك مه‌ترسی بۆ ئاسایشی ده‌وڵه‌ت لێكدراوه‌ته‌وه، به‌درێژایی ئه‌و سه‌ده‌یه، پێشكه‌وتنی ئابوری ئه‌و وڵاتانه‌ی داغان كردوه، له جیاتی بیركردنه‌وه‌ش له‌چاره‌سه‌ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵیش درابێ بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام له هه‌مو قۆناغه‌كاندا پڕ گرێوگۆڵتر بوه.
پرۆژه‌كانی به‌عێراقی بون و سه‌ربه‌خۆیی، به‌دیموكراسی بونی عێراق و مافی چاره‌ی خۆنوسین، یه‌كێتی عێراق و جیابونه‌وه، یه‌كه‌میان پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ئه‌ویتریان پرۆژه‌ی خه‌باتی گه‌لی كوردستان بوه .
دوای روخانی حوكمی به‌عسی عێراقی و بانگه‌شه‌ی عێراقی نوێ، به ئومێدی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی و پێكه‌وه‌یی، هه‌موان له به‌غداو پێكه‌وه ده‌ستورێكی ته‌وافوقیمان نوسیه‌وه، له‌دیباجه‌كه‌یدا جێبه‌جێكردنی بو به مه‌رجی پێكه‌وه‌یمان. زۆری نه‌خایاند بێهیوایی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستوره بو به كه‌ڵكه‌ڵه‌و ئیتر بانگه‌شه‌ی جیابونه‌وه‌و شێوازی جیابونه‌وه‌و ئابوری سه‌ربه‌خۆ و… هتد، بو به به‌رنامه‌و ئامانج.
روانین و جیهانبینی بۆ به‌رنامه‌ی كار‌و سیستمی حكومڕانی ئاینده‌و چۆنیه‌تی به‌ده‌وڵه‌ت بون ته‌نیا جیاوازی نێوان حیزبه كوردستانیه‌كان بو، نه‌ك ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی كه گشتی و بێ خیلاف بو.
شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر، كورد ئه‌یتوانی بۆ هه‌تا، هه‌تایه به‌دنیای بسه‌لمێنێ كه شه‌ڕی بون و نه‌بون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ی ده‌كات، له نه‌مانیشدا پێشده‌كه‌وێ و گه‌وره‌تر ده‌بێ و ده‌یباته‌وه. بەڵام به‌داخه‌وه مه‌ستی خه‌یاڵی مانه‌وه‌و ویستی خه‌وی كه‌ڵه‌كه‌بونی سه‌رمایه‌و هه‌ستی ئیراده‌ی ته‌سلیم بون، رێكه‌وتنی (عێراق و توركیا‌و ئێران)ی له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی به عێراقی بون ساغ كرده‌وه، به‌چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوی عێراقدا، له سه‌ر ده‌ستی پارتی و یه‌كێتی، كورد خۆی و ئابوری و هێزو حكومه‌تی چوه خزمه‌ت ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه‌و به‌غدا بوه‌وه به ناوه‌ند و مه‌رجیش بۆ به عێراقی بونمان دا ئه‌نێن.
چۆن و بۆچی وامان لێهات و وایانلێكردین ئه‌مه باسێكی دورو درێژه‌و مه‌به‌ستی ئه‌م ستونه نیه.. پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه؛ ئایا مه‌سه‌له‌ی كورد، گوتاری مافی چاره‌ی خۆنوسین و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ره‌وایه‌تی له‌ده‌ست داوه؟! به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر!
رزگار بون له‌هه‌ژمونی پارتی و یه‌كێتی، دورخستنه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات و حكومڕانی، ته‌نیا رزگار بون نیه له گه‌نده‌ڵی و حكومڕانی نادروست و قه‌یرانه نێوخۆییه‌كان، به‌ڵكو رزگاری هه‌میشه‌یی و خاڵی ده‌ستپێكردنی و پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیشه.
ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی به‌عێراقی بونه كه پارتی و یه‌كێتی ته‌سلیمی بون و ئه‌یانه‌وێ به‌خۆیانه‌وه هه‌مو سه‌روه‌ریه‌كان و ده‌سكه‌وته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان ته‌سلیم بكه‌ن و مێژوی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌باتمان بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.