(سبەی):
فشاری زۆر هه‌بو كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مل بده‌ن بۆ خواست و ئاره‌زوه تایبه‌تییه‌كانی چینێكی ده‌سه‌ڵاتداری راهاتو به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسییه‌كان، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ئیراده و پشت قاییم به ده‌نگی خه‌ڵك، نه‌چوه ژێرباری داواكاری و فشاره‌كان و له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا، شه‌قامی هه‌ڵبژارد.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی پێداگری له‌سه‌ر ئیرادەیەک بو، كه كڕۆكی ئامانجه‌كه‌ی بونیادنانی سیستمێكی په‌رله‌مانیی دروست و په‌رله‌مانێكی چالاك بو، له‌م پێناوه‌شدا سازشی نه‌كرد و سه‌ركه‌وتوش بو له نه‌چونه ژێر ركێف و فشاره‌كانی خواسته تایبه‌تییه‌كان و لادان له‌و رێبازه‌ی بۆی خوڵقاوه.
هه‌وڵ و ته‌كلیف و خواست و هه‌ڕه‌شه و پێداگری و فشاری زۆر هه‌بون كه په‌رله‌مانێكی لاواز و پاشكۆ و ناكاریگه‌ر و ده‌سته‌مۆ بۆ خواسته ته‌سك و تایبه‌تییه‌كانی حیزب هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێ هیچ هێزێك توانای خۆ فه‌رزكردنی نیه، ئه‌وه‌ی رویدا ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند، سه‌لماندی ئیراده به‌رهه‌مهێنه‌ری مه‌حاڵه‌كانه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ئامانجی گشتی و جگه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ كومه‌ڵگه هیچ مه‌رامێكی تری نه‌بێت، ترسی له‌ده‌ستچونی مه‌به‌سته تایبه‌تییه‌كانی نه‌بێت.
فشاری زۆر هه‌یه بۆ بێ به‌هاكردنی نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵك و پێگه‌ی خه‌ڵك له‌ناو كایه‌ی سیاسی‌دا. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش په‌رله‌مانێكی پاشكۆ و بێ كاریگه‌ر هیچ كاتێك نابێت بژارده‌ی هێز و لایه‌نه به‌ئیراده‌كان بێت.
هێزێك هه‌بو کە ده‌یویست له رێگای داخستنی په‌رله‌مان و ئیفلیجكردنی حكومه‌تدا ئیراده‌ی تایبه‌ت په‌رستی خۆی بسه‌پێنێت، ده‌یانویست هێزێكی جه‌ماوه‌ری وه‌كو گۆڕان بخه ژێر ركێفی به‌ده‌ستهێنان و گه‌یشتن و به‌ردوه‌وام بون به خواسته تایبه‌تییه‌كانی خۆیان، به‌ڵام له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا شكستیان هێنا، شكستیان هێنا، چونكه گۆڕان به‌ڵێنی به ده‌نگی خه‌ڵك داب‌و و متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بو و هیچی نه‌بو له‌ده‌ستی بدات و ئیراده‌ی خۆی پاراست و سه‌لماندی كه نابێت هه‌موان مل بۆ ئه‌و فشار و ته‌كلیفانه بده‌ن كه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خه‌ڵك لێی زه‌ره‌رمه‌ندن.
له (12) ئۆكتۆبه‌ری (2015)، هه‌مو ویستیان ئه‌وه‌بو كه مادام مل بۆ داواكارییه‌كانی ئه‌وان نادات و رێگه‌نادات وه‌ك هه‌میشه به‌ئاسانی به‌خواسته‌كانی خۆیان بگه‌ن و سوره له‌سه‌ر په‌یامه‌كانی له‌سه‌ر گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی و به‌دیهێنانی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویه‌تی و به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی، ئیتر جگه له كوده‌تا به‌سه‌ر په‌رله‌مان و ده‌نگی خه‌ڵك رێگه‌ی تریان نه‌بو.
ئه‌و رۆژانه ده‌یانویست به‌زۆر گۆڕان ناچار بكه‌ن ببێته‌وه به ئۆپۆزسیۆن و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م مه‌رامه‌كانی خۆیان بۆ قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و به‌تاڵانبردنی داهات و سامانی گشتی هه‌ڵبگرن، به‌ڵام گۆڕان چونكه خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆی بو و نمونه‌یه‌كی جیاوازبو له كاری په‌رله‌مانی و ئه‌وان پێی رانه‌هاتبون و بۆیان قبوڵنه‌ده‌كرا، سه‌ربه‌خۆبو له بڕیاردان و ئیراده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بو نه‌كه‌وێته ژێر ركێفی حكومه‌ته‌وه و ئه‌ركی چاودێریی خۆی راییده‌كرد و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان به‌ده‌ستی خۆی بو، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دروشمه‌كانی درێژه‌ی به خه‌باتی مه‌ده‌نیدا، ته‌نیا ئه‌وه‌ی كرد كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدابو.
ئێستاش كه بڕیاریداوه له حكومه‌ت بكشێته‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بێ ئومێدییه له‌و هێزانه كه ئیراده‌ی چاكسازییان هه‌بێت، چونكه چه‌ندین جار دوپاتیان كردۆته‌وه و سه‌لماندویانه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حزبیی خۆیان له پێش به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدایه، ئه‌گه‌رنا ده‌بو دان به‌و راستیه‌دا بنێن كه شكستیان هێناوه و ناره‌زایی خه‌ڵكیش پێمان ئه‌ڵێ، كه مانگ ده‌ركه‌وت پێویستی به ئه‌نگوست بۆ راكێشان نییه.