(سبه‌ی):
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له چه‌ند رۆژی داهاتودا، بڕیاری كۆتایی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌دات، سه‌باره‌ت به دواخستن یان ئه‌نجامدانی له واده‌ی خۆیدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندوه: داوا له دادگای فیدراڵی كراوه، راڤه‌ی ماده‌ی (56)ی ده‌ستور بكات سه‌باره‌ت به ده‌ستوریبون یان ناده‌ستوریبونی دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه بڕیاره مانگی ئایاری داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵده‌دات واده‌ی خولی ئێستا درێژ بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له دادگای فیدراڵی كردوه، بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌یه‌وه بدات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: له چه‌ند رۆژی داهاتودا دادگای فیدراڵی بڕیارێكی رون له‌سه‌ر پرۆسه‌كه ده‌دات.
پێشتر مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌كان رایگه‌یاندبو، نابێت به‌هیچ پاساوێك پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.