تەعریب دەستی پێكردوەتەوە .. مەكۆی گۆڕان هۆشدارى دەدات

کۆنگرەى رۆژنامەوانیى باژێروانی مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە دوبز و نوسەر و رۆژنامەنوس لەتیف فاتیح فەرەج

(سبەى):

لە رێگەی دوبارە گەڕانەوەی عەرەبە هاوردەكان پرۆسەی تەعریبكردن لە سنوری پارێزگای كەركوك دەستی پێكردوەتەوە، باژێروانی مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە دوبز لەوبارەیەوە هۆشدارى دەدات و دەڵێت: “بەڵگەمان لەبەردەستە كە پاڵپشتی لە تەعریبكردن دەكرێت”.

ماوەی دور رۆژە دانیشتوانی گوندی پەڵكانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە رۆژئاوای كەركوك روبەڕوی هەڕەشەی عەرەبە هاوردەكان بونەتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە ئەو خێزانە عەرەبانە پێشتر لەمادەی (140) و سودمەندبون بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان بۆ باشوری عێراق، بەڵام ئێستا دوای (16)ی ئۆكتۆبەر جارێكیتر ئەو عەرەبە هاوردانە بە پاڵپشتی ئیدارەی كەركوك و بەشێك لە سوپا وحەشدی شەعبی گەڕاونەتەوە و داوای چۆڵكردنی ئەو گوندانە لە خێزانە كوردە رەسەنەكانی ئەو ناوچەیە دەكەن.

باژێڕوانی مەكۆی دوبزی بزوتنەوەی گۆڕانیش رایدەگەیەنێت؛ بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدایە كە زۆر بە رونی پاڵپشتی ئەو هەنگاوە دەكرێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە