ئەحمەد حەمەساڵح
بیركردنه‌وه وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی یان وه‌ك چه‌مكێكی رۆژانه‌ی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا، فراوان و فره لایه‌ن و فره ره‌هه‌نده، له بواری سیاسه‌تدا بیركردنه‌وه پرۆسه‌یه‌كه له (ره‌هه‌ندی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌خلاقێتی مرۆڤبون، له كایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا دادوه‌رێتی و ئاشتی و پێكه‌وه‌یی و لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردن له خۆ ده‌گرێت، ده‌رئه‌نجام له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا گه‌یشتنه به ئه‌زمونه‌كانی دنیا بینی كه داهێنان و قاڵبونه‌وه‌یه له‌كۆی گه‌شه‌كان و بنیاتنانه‌كان، لێره‌دا مه‌به‌ستمان له بیركردنه‌وه هه‌نگاونان و تێپه‌ڕاندن و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كانه به‌ڕوی نرخ و به‌هاكانی مرۆڤبوندا.
بیركردنه‌وه‌ی سیاسیانه كه گرێدراوی پرۆسه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی سیاسه‌ت و دنیابینی ئابوری و كارگێڕیه، بیركردنه‌وه‌یه له روداوه‌كانی (رابردو و به‌ستنه‌وه‌یان به ئێستا‌و لێكدانه‌وه‌یان بۆ ئاینده)، ئه‌مه‌ش لای كاره‌كته‌ری خۆژێن و ناسیاسی ئه‌و ئاڵۆزییه، كه له رێگاكانی ده‌ربازبون له چه‌قبه‌ستویه‌كان به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌مه‌جۆرو هه‌مه‌لایه‌ن و ترسی نه‌خواستراو له نێوان مانه‌وه‌و گۆڕانكاریدا ده‌هێننه كایه‌وه، بیركردنه‌وه له روبه‌ره فراوانه‌كه‌ی ژیان بۆ ئێستا‌و ئاینده، ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و راستیه‌ی كه وه‌ك چۆن تاكه‌كانی نیشتیمانێك هاوڵاتی یه‌ك شار‌و یه‌ك خێڵ و یه‌ك بنه‌ماڵه‌نین، ئاواش تاكه‌كان هه‌ڵگری یه‌ك جۆری بیركردنه‌وه و یه‌ك ئایدیاش نه‌بون و نابن، كه‌واته به یه‌ك تێڕوانین و له یه‌ك گۆشه‌وه ئه‌سته‌مه بیر له ئه‌گه‌ره چاره‌سه‌ریه‌كان بكرێته‌وه.
له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه كه كۆی بواره‌كانی په‌روه‌رده نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه به فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بۆ بیركردنه‌وه، هه‌میشه مه‌ركه‌زیه‌ت له‌حوكم و بڕیاردا له جیاتی هه‌موان بیری كردۆته‌وه، كه ئه‌نجامه‌كان پۆزه‌تیڤ بون ده‌ستخۆشی له مه‌ركه‌زیه‌ت كراوه، تاكیش هه‌میشه به‌رپرس بوه له‌ئاكام و ئه‌نجامه نه‌گه‌تیڤه‌كان، له ره‌وشێكدا كه حیزب و سه‌رۆك و تاكه ده‌سڕۆیشتوه‌كان، له‌بری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بیربكه‌نه‌وه، واتا ئه‌و ره‌وشه به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه و چه‌واشه‌كاری ئازادیه، كاره‌كته‌ره حیزبیه نه‌خوێنده‌واره‌كان له‌بواره‌كانی (سیاسه‌ت و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی و كارگێڕی) ده‌بنه كه‌سایه‌تی زاڵخوازو خۆسه‌پێن، له ئاوا ره‌وشێكدا پرسیاره جدیه‌كه ئه‌وه‌یه (ئایا ئه‌وانه چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه؟ بیر له‌چی ده‌كه‌نه‌وه؟ كه‌ی و بۆ كێ دادوه‌رێتی و خۆشگوزه‌رانی ده‌هێننه كایه‌وه؟ له قاڵبدانی بیركردنه‌وه نیشتیمانی و مرۆڤ دۆستیه‌كان بون و ده‌بنه خوڵقێنه‌ری كۆی قه‌یرانه‌كان و له بازنه‌ی ناڕه‌وایه‌تیه‌كاندا دابه‌شكاری تاك دەهێننه كایه‌وه، له‌م رێگه ناشیاو ناشازه‌وه به‌رده‌وام پایه‌كانی نرخ و به‌های هاوڵاتیبون و مرۆڤبون و نیشتیمانی بونیش له‌رزۆككراون و ده‌كرێن.
وه‌ك سه‌لمێنراوه مرۆڤ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه له به‌ره‌و پێشچونه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و… هتد،به‌ڵام به‌داخه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا مرۆڤ كه‌مترین به‌های سه‌ربه‌ستی هه‌بوه له‌به‌ره‌و پێشچونی مرۆڤایه‌تیدا، له دێرزه‌مانه‌وه هه‌تا ئیمڕۆش له‌بازنه‌ی سالارێتیه‌كاندا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌به فه‌رمانڕه‌وایانی كوردیشه‌وه بێبه‌ش نه‌بون له به‌كه‌م سه‌یركردنی به‌هاكانی هاوڵاتیبون و هاونیشتیمانی بون، پێده‌چێت ئه‌م سه‌ده‌یه كۆتایی بیركردنه‌وه ناشازه‌كانی مرۆڤبون بێت، ئه‌وه‌تا له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا، ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌كان كه نایانه‌وێت رابردویه‌كی شێواو و داهاتویه‌كی نادیاریان هه‌بێت له بیركردنه‌وه یه‌كی ئاشتی و دادوه‌رێتیه‌وه كورسیه‌كانی سالاریه‌تی و خولیاكانی تاكڕه‌وێتی و مافیاچێتی ده‌سه‌ڵات لێره‌و له‌وێ ده‌هه‌ژێنن، له‌م قۆناغه‌دا كه ره‌وشی چه‌واشه‌كاری ئازادی و نادادی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌تاڵبونه‌وه‌ی سیحره‌كانی به‌ناو نیشتیمانی و به‌ناو دیموكراتیه، پێویسته بیركردنه‌وه‌ی به‌های مرۆڤایه‌تی و نیشتیمانی قه‌ڵایه‌كی تۆكمه‌و به‌هێزبن له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی داڕمانی ژێرخان و سه‌رخان، چۆن ئه‌مه بكرێته كاری به‌كرداری هه‌موان؟ كه له بێپاكی و خه‌مساری و بیر‌و هۆش وهه‌ست فرۆشیه‌وه، پێكدانانی نائه‌قڵانی و نائومێدی و ره‌شبینی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌داخه‌وه زۆرن ئه‌وانه‌ی تا ئیستاش له ئاستی به‌رپرسیارێتی و یاسادا رابردو و ئێستای ئێمه‌یان به ئاراسته‌ی هه‌ڵدێربردوه، رۆشنبیرانی ناحیزبی و خه‌مخۆره نیشتیمانیه‌كان و داكۆكیكارانی مافه مرۆڤایه‌تیه‌كان لایان وایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتێك شه‌رعه‌یه‌تی له یاسا وه‌رنه‌گرت بێت ئیتر به‌هاكه‌ی له كوێدایه؟ ئاشكراشه له‌وه‌ته‌ی دونیا هه‌یه هه‌مو شتێك گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت ته‌نها یه‌ك شت نه‌بێت ئه‌ویش نه‌فامی و نه‌زانینی و خۆگێلكردنه له پێگه‌و نرخ و به‌هاكانی مرۆڤبون، هه‌میشه كه‌مینه‌یه‌كی فێڵباز هه‌ر جاره‌ی به شێوه‌یه‌ك و به ناوێك و به دروشم و وه‌عدی بریقه‌دار فێڵ له زۆرینه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م دنیابینیه‌ی ئه‌مڕۆدا فێڵبازه‌كانی دوێنێ ناتوانن نه‌وه‌كانی ئیمڕۆ فێری بتپه‌رستی و پیاهه‌ڵدانی بێ‌مانا بكه‌ن.
رۆژانی كۆتایی ساڵێكی پڕ له قه‌یران و نه‌هامه‌تی كه به كۆی له ده‌ستدانه‌كان و نه‌بونیه‌كان و نا ئومێدیه‌كان و خۆپیشاندان و خوێنڕژتن و سوتاندن و زیندانی گرتن و داخستنی میدیا و مانگرتن و به سه‌ربازگه كردن تێپه‌ڕێنران، ئه‌وه‌یان سه‌لمانده‌وه كه به‌ده‌ستهێنانی ماف كه‌متر نیه له به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی، به‌ڵام ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتداران تاكه‌ی بڕوایان به‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌ئاشتی مافه‌كان نه‌ده‌ن ئیتر ئاشتی چ مانایه‌كی ده‌مێنێت، ئه‌رێ كه‌ی بڕوا به‌و راستیه ده‌هێنرێت كه هێزی گه‌ل تاكه هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و ناهه‌قیه؟ ئه‌ری ناسیاسی و ناڕۆشنبیرو خۆژێنه‌كان ئه‌زانن له دوای خویان مێژو له به‌رامبه‌ر له كه‌داركردنی به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی و نیشتیمانیدا چیان بۆ ده‌نوسێت؟ كاك نه‌وشیروان وته‌نی پارتی و یه‌كێتی له به‌رده‌م دوڕیانی (سه‌ركوتكردن و ئیسلاحی سیاسیدان)، وه‌ك ئه‌و نه‌مره فه‌رمویه‌تی ئومێد ده‌كه‌ین دوه‌میان كه پیاچونه‌وه‌و ئیسلاحی سیاسیه هه‌ڵبژێرێن، ئه‌مه‌ش له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا به‌وه ده‌كرێت كه‌پێویسته له گۆڕانگاریه سیاسه‌كانی ناوچەكه‌وه تێبگه‌ن كه سه‌روه‌ت و سامان و چه‌واشه‌كاری راستیه‌كان تا ماوه‌یه‌ك ونده‌كه‌ن نه‌ك بۆ هه‌تاهه‌تایی بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان بۆ نرخ و به‌های مرۆڤبون ونیشتیمانی بون بسڕنه‌وه!