(سبه‌ی):
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند، ته‌واوی جیهان له‌وه تێده‌گه‌ن كه گه‌لی ئێران گۆڕانكاریی ده‌وێت.
له نوسینێكیدا كه له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، تره‌مپ نوسیویه‌تی: حكومه‌تی ئێران له هێزی سه‌ربازیی ئه‌مەریكا ده‌ترسێت و هه‌روه‌ها زیاترله‌وه‌ش، له گه‌لی ئێرانیش ده‌ترسێت.
ده‌شڵێت، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئێران هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی له خه‌ڵكه‌كه‌ی بڕیوه و سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات له‌ڕێی ده‌ستڕێژی گولله و ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران.
هه‌ر له‌و نوسینه‌دا تره‌مپ ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه كه سیسته‌می سه‌ركوتكاری ناكرێ تاسه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ و رۆژێك دێت كه خه‌ڵكی ئێران ئه‌و سیسته‌مه ده‌گۆڕن.