(سبەی):
ساڵی (2017) ساڵێكی نەهامەتی بو بۆ خه‌ڵكی كوردستان، هه‌رچه‌ند به قه‌یران و بارگاوی به كێشه و گرفت و قه‌یرانی ساڵی پێشتره‌وه ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام هێنده‌ی تر باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی قورس‌تر كرد، تیایدا هه‌رێمی كوردستان ئاسمانی به‌سه‌ردا داخرا و نیوه‌ی زیاتری خاكه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و به چه‌ندین ملیاردۆلار قه‌رزه‌وه ساڵ به‌ڕێ ده‌كات و پێ ده‌نێته ساڵی نوێوه.
وه‌رچه‌رخانی گه‌وره له ساڵی (2017) رویاندا، قه‌یرانی دارایی و ئابوری بڕستی له خه‌ڵك بڕی و حكومه‌تی هه‌رێمیشی سڕكرد له‌به‌رامبه‌ر به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك، كێشه‌ی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كانیشی خه‌ستتركرده‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی گه‌یانده لوتكه‌ی لێكدابڕان.
له حه‌وتی حوزه‌یرانی (2017)دا، به ده‌ستپێكی نه‌هامه‌تییه گه‌وره‌كه داده‌نرێت، كاتێك چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی كۆبونه‌وه و دور له دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كان و به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندن و پاڵپشتی یاسایی بڕیاری ئه‌وه‌یاندا كه له (25)ی ئه‌یلولدا ریفراندۆم بۆ جیابونه‌وه له عێراق بكرێت.
دوای نزیكه‌ی دوساڵ له داخستنی پەرلەمان، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتی كاراكرایه‌وه، به‌بێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری پێشوی.
بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆدا له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه ره‌تكرایه‌وه، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كاری بۆ نه‌كرابو و پاڵپشتی یاسایی نه‌بو، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش زۆربه‌ی وڵاتان داوایانكرد كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به دانوستان چاره‌سه‌ربكرێن، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكاش داوایانكرد دوابخرێت، به‌ڵام هه‌ڵه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان گوێیان لێنه‌گیرا و رۆژی (25)ی ئه‌یلول ریفراندۆم ئه‌نجامدرا.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه حكومه‌تی به‌غدا هه‌نگاوی كرداره‌كی نا و بڕیاریدا به راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و ئاسمانی هه‌رێمی داخست به‌روی گه‌شتی ئاسمانی‌دا و داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی كرد.
به‌غدا داوایكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پاشگه‌زببنه‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌م داوایه ره‌تكرایه‌وه و له (16)ی ئۆكتۆبه‌ردا هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و كه‌ركوك و خورماتو جوڵه‌یانكرد و له چه‌ند كاتژمێرێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و نه‌ینه‌وادا گرت و ده‌ستیان به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وته‌كانی كه‌ركوك و سنوری نه‌ینه‌وا و زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهاته‌كانی هه‌رێمدا گرت و ده‌ستیان به‌سه‌ر نیوه‌ی زیاتری خاكی هه‌رێمدا گرته‌وه.
له (25)ی تشریندا حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمیدا، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر به‌سڕكردن رازی نه‌بو و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كرد.
له (22)ی ئۆكتۆبه‌ردا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پاشان كۆمه‌ڵی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاریی نیشتمانیان كرد، له به‌رامبه‌ردا له (24)ی مانگدا په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی بۆ ماوه‌ی هه‌شت مان درێژكرده‌وه و له (29)ی ئۆكتۆبه‌ردا مه‌سعود بارزانی ده‌ستیله‌كار كێشایه‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دابه‌شكران.
دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی (2017)دا ئاڵۆزتربو، لە(18ی 12)دا خۆپیشاندان و ناره‌زایی خه‌ڵك بۆ موچه و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌ك ده‌ستیپێكرد و به شه‌هیدبونی سێ خۆپیشانده‌ره له رانیه و كۆیه و سوتاندنی چه‌ند باره‌گا و دامه‌زراوه‌یه‌ك به زه‌بری هێز خۆپیشاندان دامركایه‌وه و له (20ی 12) دا گۆڕان و كۆمه‌ڵ له كابینه‌ی هه‌شتدا كشانه‌وه و بون به ئۆپۆزسیۆن.
هه‌رێمی كوردستان كه پێ ده‌نێته (2018)ه‌وه، موچه‌خۆران حه‌وت موچه و پاشه‌كه‌وتێكی زۆریان لای حكومه‌ته و و حكومه‌تیش چه‌ندین ملیار دۆلار قه‌رزاره و پێناچێت سه‌ره‌تایه‌كی خۆش چاوه‌ڕێی حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان بێت.