(سبه‌ی):
فێستیڤاڵی هه‌رزانكردنی نرخ له سلێمانی ده‌ستیپێكرد و (100) كۆمپانیای ناوخۆیی به‌شدارن له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، چه‌ندین به‌رهه‌می خۆراكی و شتومه‌ك له‌به‌رده‌م كڕیاراندا نمایش كراون و بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت كه له كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م ساڵانه‌دا كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بارودۆخی ئابوری و بژێویی خه‌ڵك به‌ره‌و داكشان رۆیشتوه، كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵێكی له‌م چه‌شنه ره‌نگه له هه‌مو كاتێكی تر بۆ خه‌ڵكی سه‌رنجڕاكێشتر بێت، چونكه خه‌ڵك ده‌توانن لێره به‌نرخێكی كه‌متر له بازاڕ پێداویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان ده‌ستخه‌ن.
جگه له كۆمپانیاكان، كه‌سانی ده‌ستڕه‌نگینیش به‌شدارن له‌م فێستیڤاڵه‌دا، ئه‌مه له‌لایه‌كی تره‌وه بوته هۆی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ چه‌ندین كه‌س.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێشتا نرخه‌كان لێره به‌ته‌واوه‌تی دڵخوازی كڕیاره‌كان نییه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن هه‌رزانتر بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كڕیاران بونی ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه بۆ ركاربه‌ریكردنی نرخ له‌گه‌ڵ بازاڕه گشتییه‌كان به پێویست ده‌زانن.