(سبەی):
هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵی جێگه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیان له قه‌زای خورماتو گرته‌وه.
عه‌لی حوسه‌ینی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتو رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ركه‌كانیان له قه‌زای خورماتو راده‌ستی هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا كردوه.
رایگه‌یاند: ئاڵوگۆڕپێكردنی هێزه‌كانی عێراق له خورماتو دوای ئه‌وه‌دێت كه كۆتایی بە ئه‌ركه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و قه‌زایه هاتوە.
به‌وته‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتو؛ حه‌شدی شه‌عبی باره‌گاكانیان راده‌ستی هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا كردوه.
له دوای روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردو، هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی له قه‌زای خورماتو جێگیركران، به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و دانیشتوانی قه‌زاكه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی زنجیره‌یه‌ك پێشێلكاریان له‌و قه‌زایه ئه‌نجامداوه.