(سبەی):
به‌هۆی یاری ئاگرین و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه نزیكه‌ی (100) كه‌س له ئاهه‌نگی شه‌وی سه‌ری ساڵ له سلێمانی برینداربون و چه‌ند حاڵه‌تێكی شه‌ڕو روداوی هاتوچۆش تۆمار كراون.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: به‌راورد به ساڵانی رابردو روداوه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ كه‌متر بون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك كه‌متر به‌شداری ئه‌و بۆنه‌یه‌یان كردوه.
وتیشی :”شه‌وی رابردو چوار حاڵه‌تی شه‌ڕكردن و دو روداوی هاتوچۆی ئوتومبێل تۆماركراون و چه‌ند بریندارێكی سوك هه‌بون، هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌یان كارتۆن ته‌قه‌مه‌نی و یاری ئاگریندا گرتوه و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی یاسا كراونه‌ته‌وه”.
به‌پێی ئاماری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی له‌ماوه‌ی (24) سەعاتی رابردودا نزیكه‌ی (100) حاڵه‌تی برینداربون به‌هۆی ته‌قه‌مه‌نی و یاری ئاگرین تۆماركراوه و له‌و ژماره‌یه هەشت حاڵه‌تیان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن و ئه‌وانه‌ی دیکە له‌شوێنی خۆیان چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.