لیستی موچەی پەروەردە و تەندروستی رەوانەی بەغدا دەكرێت

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردە

(سبەى):

بڕیارە سبەینێ لیستی موچەی هەردو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی رەوانەی بەغدا بكرێت، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت:”موچەكە بەبێ‌ پاشەكەوت خەرجدەكرێت”.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند، سەرەرای ئەوەی ئەمڕۆ پشو بوە، بەڵام لیژنەكانمان ئامادەكردن و وردبینی لیستی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی سلێمانی تەواوكردوە و ناوی (48) هەزار مامۆستا و فەرمانبەر و گرێبەستیان رەوانەی وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر كردوە.

دڵشاد عومەر ئاشكراشیكرد؛ سبەینێ دو ئەندامە كوردەكەی لیژنەی وردبینی لیستی موچەخۆران كە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە پێكهێنراوە، دەچنە بەغدا و لیستی موچەی مانگی (12)ی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ وردبینیكردن.

وتیشی: “وردبینییەكە زۆری پێناچێت و دوای تەواوبون، بەبێ‌ پاشەكەوت، موچەی ئەو دو وەزارەتە لە داهاتویەكی نزیكدا خەرجدەكرێت ئێمە لیستى تەواوى مامۆستایان و فەرمانبەران و ئەوانەش کە بە گرێبەست دامەزراون لە سنورەکەمان ئامادەمان کردوە و رادەستى وەزارەتمان کردوە”.

ئەوەشى خسەڕو؛ بڕیارە سبەینێ نوێنەری وەفدی وەزارەتی پەروەردە ئەوەلیات و ودەکاریەکانى تەواوى لیستى موچەخۆرانى وەزارەتى پەروەردە بباتە بەغدا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە