(سبەی):
شازاده ته‌ڵاڵ کوڕی عه‌بدولعه‌زیز برای پادشای سعودیه مان له خواردن ده‌گرێت و داوای ئازادكردنی هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ده‌كات و بەهۆیەوە دۆخی تەندروستی تێکدەچێت.
سایتی میدڵ ئێست ئه‌ی، بڵاوی کردەوە: شازاده ته‌ڵاڵ کوڕی عەبدولعەزیزی ته‌مه‌ن (86) ساڵ برای شا سه‌لمانی پادشای سعودیە و باوكی شازاده وه‌لید، له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدایه و مانی له خواردن گرتوه.
شازاده ته‌ڵاڵ یه‌كێكه له ریفۆرمخوازه‌كانی سعودیه و پێشتر دژی دانانی محه‌مه‌د سه‌لمان بوه وه‌كو جێنشینی پاشایه‌تی و داواکاریی سەرەکی لەئێستادا ئازادکردنی هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی دیكەیە له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سعودیەوە.
مانگرتنه‌كه‌ی شازاده ته‌ڵاڵ ماوه‌ی (50) رۆژی تێپه‌ڕاندوه و كێشی جه‌سته‌ی (10) كیلۆ كه‌می كردوه، به‌و هۆیه‌وه باری ته‌ندروستیی تێكچوه و لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.
دو مانگ پێش ئێستا ده‌یان شازاده و به‌رپرس و سه‌رمایه‌داری سعودی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركران و تا ئێستا ژمارەیەکیان كه‌سێكیان به پاره ئازادكراون و ئەوانی دیکەش بەدەستبەسەری ماونەتەوە.