(سبەی):
ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست پێده‌كاته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی (2018) ده‌كات.
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌و دانیشتنه‌دا جگه له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی (2018) خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ده‌كرێت.
له‌به‌شێكی دیکەی دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه یاسای مافه‌كانی پێكهاته‌ی توركمان و پرۆژه پێشنیازی ناساندنی قه‌زای سامه‌ڕا وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری ئیسلامی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.