(سبەی):
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به زیادبونی ژماره‌ی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌رده‌بڕێت و داوای هێورکردنەوەی دۆخی ئەو وڵاتە لە رۆحانی دەکات.
كۆشكی ئیلیزێ بڵاوی كرده‌وه؛ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به زیادبونی ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی ئێران ده‌ربڕیوه و داوای له رۆحانی كردوه دان به‌خۆیدا بگرێت.
ماکرۆن به پێویستی زانیوه رێز له ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بگرێت به تایبه‌تی ئازادی راده‌ڕبرین.
لەبەرامبەردا، حه‌سه‌ن رۆحانی داوای له ئیمانوێل ماكرۆن كردوه كاربكات بۆ راگرتنی جموجۆڵی گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له فه‌ره‌نسا كه ئه‌و به گروپی تیرۆرستی ناوی بردون، به‌تایبه‌تی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌ڵقی ئێران.