(سبەی):
شه‌ڕڤانان دو گوندی دیکەیان له ده‌وروبه‌ری شاری دێرزور رزگار دەکەن و لە شەڕ و پێکدادانەکاندا (17) چه‌كداری داعش کوژران.
ئۆپه‌راسیۆنی (گه‌رده‌لولی جزیره) ماوەی (115) رۆژە به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوارنیوز، شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی دێرزور كه به‌شێكه له هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) دوای شه‌ڕێكی سه‌خت گونده‌كانی ئه‌بو حردوب و حه‌ی نه‌باع-یان له ده‌وروبه‌ری شاری دێرزور رزگار كرد و (17) چه‌كداری داعش لەو شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراون.
گوندی ئه‌بو حردوب و حه‌ی نه‌باع، به‌دوری (25) كیلۆمه‌تر ده‌كه‌ونه باشوری مه‌یادین-ه‌وه و شه‌ڕڤانان به‌رده‌وامن له‌پێشڕه‌وییه‌كانیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ناوچه‌كه له چەکدارانی داعش.