(سبەی):
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان بەبەڵگەوە ئاشکرای دەکات، لە بازگەکانی سەرگەڕان و خازر و فیشخاپور رۆژانە سەدان هەزار دۆلار سەرانە لەو بازرگانانە وەردەگیرێت کە کەلوپەل دەگوازنەوە.
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەسەر رێگای سه‌رگه‌ڕان- دیبه‌گه و رێگای خازر و له نزیک فیشخابور سێ خاڵی گومرگی دانراوە کە رۆژانه سه‌دان هه‌زار دۆلار سه‌رانه له بازرگانه‌کان وه‌رده‌گرن، کە جگه له گه‌نده‌ڵی و نایاسایی بونی، بارگرانی له‌سه‌ر بازاڕ‌و بازرگانان دروست کردوه.
ئاشكرای ده‌كات؛ به‌ڕێوه‌به‌رێتی گومرگ له هه‌رێم جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه ئه‌و سه‌رانه و باجه‌ی كۆده‌كرێته‌وه ناچنه‌وه ناو خه‌زێنه‌كه‌یان و به نایاسایی له بازرگانان ده‌سه‌ندرێت.
ده‌قی بەدواداچون و راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح:
بۆ/ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هەرێم
بابه‌ت/ دانانی گومرگی نایاسایی (سه‌رانه) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه به دواداچونێکی وردم کرد‌و ه‌و به‌ناوی کۆمپانیاوه پاره‌یه‌کی زۆر وه‌رده‌گیرێت وه‌ك گومرگ، له‌لایه‌ک ئه‌م کاره (100%) نایاساییه‌و له لایه‌کی دیکه پاره‌که‌ی بۆ چه‌ند به‌رپرسێکی ده‌سه‌ڵاتداره.
سێ گومرگی نایاسایی دانراوه، رۆژانه سه‌دان هه‌زار دۆلار سه‌رانه له بازرگانه‌کان وه‌رده‌گرن و ئه‌مه‌ش جگه له گه‌نده‌ڵی و نایاسایی بونی، بارگرانی له‌سه‌ر بازاڕ‌و بازرگانان دروست کردوه.
کۆمپانیایه‌ک ته‌نیا به وه‌سڵێکی کۆمپانیاکه و له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گومرگ سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی پاره‌یه.
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومرگدا قسه‌م کردوه و جەختی کردوەتەوە کە په‌یوه‌ندی به گومرگه‌وه نییه و داهاتی بۆ ئەوان نییه و نایاساییه و دژی ئه‌و کاره‌ن.
بڕی پاره‌که که له بارهه‌ڵگرو ئۆتۆمبیله‌کان وه‌رده‌گیرێت زۆره، له‌و وه‌سڵه‌ی کۆمپانیاکه ده‌یدات بڕی پاره‌که‌ی له‌سه‌ر نییه.
به پسوڵه‌یه‌کی ناڕه‌سمی که هی حکومه‌ت نییه، هه‌ر تانکه‌رێک سوته‌مه‌نی بێته نێو هه‌رێمی کوردستان له (1500) دۆلار یان که‌متری لێوه‌رده‌گیرێت، رۆیشتنی هه‌ر تانکه‌رێک بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (300) دۆلار وه‌رده‌گیرێت، گرنگ نییه تانکه‌ره‌که چه‌ند ته‌ن باری تێدایه.
بۆ بارهه‌ڵگری چیمه‌نتۆو ئارد و کاشی و هه‌مو کاڵایه‌ک سه‌رانه وه‌رده‌گیرێت له (1000) دۆلاره‌وه تا (50) هه‌زار دینار.
ئه‌و سێ شوێنه گومرگی نایاسایی (سه‌رانه)ی لێوه‌رده‌گیرێت ئەم شوێنانەن:
یه‌که‌م: رێگای سه‌رگه‌ڕان- دیبه‌گه، شه‌قامی کوبیان.
دوه‌م: گومرگی نایاسایی دوه‌م له‌سه‌ر رێگای خازر دانراوه.
سێیه‌م: له نزیک فیشخابور بۆ سوریا دانراوه.
داواکارم، له زوترین کاتدا ئه‌م کاره نایاساییه لاببه‌ن و ئه‌وه‌ی ئه‌م کارانه‌ی کردوه ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ بکرێت.
بێده‌نگی ئێوه له ئاست ئه‌م کاره ئاماژه‌یه‌کی مه‌ترسیداره.