(سبەی):
سێ له شۆفێره رفێنراوەکانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردو له نێوان هه‌ردو بازگه‌ی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له سنوری خورماتو رفێنران، ئازادكران و هێشتا شۆفێرێکیان ئازاد نه‌كراوه.
دلێر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی نه‌وجول به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: ئه‌و هاوڵاتییانه شۆفێری تاكسی و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگربون و رۆژی پێنجشه‌مه له لایه‌ن هێزێكی نه‌ناسراوه‌وه به‌ره‌و جێگایه‌كی نادیار رفێنرابون.
وتیشی :” دوای (36) سەعات له رفاندنیان به‌هه‌وڵی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانیویانه سێ كه‌سیان كه شۆفێری ئوتۆمبێلی بار هه‌ڵگرن و كوردن ئازاد بكه‌ن، به‌ڵام شۆفێری ته‌كسییه‌كه كه توركمانه ئازاد نه‌كراوه”.
بەوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی نەوجول؛ زانیاریان لایه ئه‌و هێزه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان رفاندوه كێن، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی شۆفێره‌كه‌ی دیکە ناویان ناهێنن و له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه‌ی دیکە ئازاد بكرێت.