(سبەی):
بۆ رێگری له تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای خانه‌نیشی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی و پارتی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی حیزبه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسایی خانه‌نشینی تێنه‌په‌ڕێت، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چن ناكرێت زیان به هه‌وادار و لایه‌نگرانی حیزبه‌كانیان بگه‌یه‌ندرێت، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتیش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه رێگری لێبكرێت و داوایانكردوه پرۆژه‌ی جێگره‌وه و به‌په‌له بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی حكومه‌ت ئاماده بكرێت.
پرۆژه یاسای خانه‌نیشنیه‌كه‌ی حكومه‌ت، مقۆمقۆیه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردوه و ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتاران به‌تایبه‌ت فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی هه‌ر زو پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كرد بۆئه‌وه‌ی جیگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه بگرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (تۆڕی میدیای گۆڕان) كه‌توه چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان له فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌جیا هه‌ریه‌كه‌یان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن رێگه نه‌درێت ئه‌و پرۆژه‌ی حكومه‌ت ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كرد‌و تێپه‌رێت، چونكه زیانی زۆر به لایه‌نگران و كادیرانی حیزبه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ناوه‌رۆكی ئه‌و سكاڵانامه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كاندا هاتوه، ئێستا، كه له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندان، ناكرێت به هه‌زاران له كه‌س و كاری شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ی دێرین‌و زیندانیانی سیاسی هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه‌پرۆژه یاساكه ده‌یانگرێته‌وه، له‌م كاته‌دا به‌وشێوه زه‌ره‌رمه‌ندبن، چونكه ئێستا كه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌یه، به‌و شێوه له هه‌وادارانی حیزبه‌كانیمان بدرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه پرۆژه یاساكه به ئامانجی سیاسی ناوه‌ده‌به‌ن و جارێكی تر ته‌ئكید له وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه نابێت رێگه بدرێت ئه‌و پرۆژه یاسایه وه‌ك خۆی تێپه‌رێت.
له كاردانه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا هه‌رزو مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردو لا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پارتی باشه په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه نابێت تێبپه‌ڕێت، بۆیه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه نامه‌كه‌یان ناردوه رایان ده‌سپێرین پڕۆژه‌ی جێگره‌وه ئاماده‌بكه‌ن.
بۆچونێكی تر له شاره‌زایانی بواری ئابوری وه‌وه‌یه كه به‌هۆی ئه‌و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵیه‌ی ئه‌م جوت حیزبه له ماوه‌ی رابردودا كردویانه ئێستا به‌ده‌یان خانه‌نشینی شایسته‌و خاوه‌ن خزمه‌ت هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن رۆژێك خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی و رۆژێك خزمه‌تی شاخیان نه‌بوه ئێستا هاتون تێكه‌ڵی خه‌ڵكانی وه‌ك پێشمه‌رگه خاوه‌ن خه‌بات‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و زیندانیانی سیاسی كه‌مئه‌ندام‌و فه‌رمانبه‌رانی شارستانیانكردوه، وه‌ك ئه‌و شاره‌زایی ئابوریه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می دوئیداره‌یی دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ زیادكردنی ده‌نگده‌ره‌كانیان‌و راكێشانی سۆزی خه‌ڵك‌و مونافه‌سه‌ی حزب حزبێنه‌وه پشكێنه له‌سه‌ر حسابی بودجه‌ی گشتی ئه‌م وڵاته ئه‌م جوت حزبه خه‌ڵكیان له دژی یه‌كرتی خانه نیشن نه‌كردایه ئێستا ساڵانه ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه نه‌ده‌رۆشت بۆ موچه‌ی خانه‌نشینی.
به‌ڵام بۆچونی پسپۆرانی ئیداری وایه كه لیژنه‌یه‌كی باڵای پسپۆر پێكیهێندرێت بۆئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو ئو توێژنه جارێكی تر وردبینی بكرێت هه‌ر كه‌سێك خاوه‌ن‌و شایسته‌ی ئه‌و پله‌و خزمه‌ته‌نه‌بو ناوی ده‌ربكرێت‌و ئیتر له‌ژێر هه‌ژمونی حزبدا پاره‌و موچه‌ی به‌لاشی خانه‌نشینی لف نه‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا حزبه‌كانیان لاف‌و گه‌زاف به‌بودجه‌و موچه‌ی قوتی خه‌ڵكه‌وه ده‌ده‌ن.