“ئەمەریكا لەوە نزیك بوەتەوە دان بە ناوچەكانی ژێردەستی شەڕڤانان بنێت”

(سبەى):

واشنتۆن دان بەناوچەكانی ژێر دەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەنێت، وەزیری بەرگری ئەمەریكاش دەڵێت: “وڵاتەكەی ژمارەیەك دیپلۆماتكار رەوانەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی فورات دەكات”.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویكردەوە؛ پێدەچێت ئەمەریكا چەند رێكارێك بگرێتەبەر بۆ داننان بەناوچەكانی ژێردەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات.

ئاماژەی بەوەشكردوە؛ ئەو ناوچەیەی لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە بەرێوەدەبرێت روبەڕەكەی (28) هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیە كە دەكاتە سێ ئەوەندەی روبەری لوبنان.

شەرقولئەوسەت رونیکردوەتەوە؛ ئاماژە نوێكانی ئەمەریكا لە لێدوانەكەی جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەوە دەركەوت كاتێك رایگەیاند وڵاتەكەی ژمارەیەك دیپلۆماتكار رەوانەی ناوچەكانی ژێر دەستی ئەو هێزانە دەكات بۆ ئەوەی شان بەشانی سەربازەكانی ئەمەریكا كاربكەن.

ئەوەشى خستەڕو واشنتۆن ئەنجومەنە خۆجێیەكان بەهێزدەكات پاشان ناوچەكانیان ئاوەدان دەكاتەوە و بنكە سەربازیەكانی دەهێڵێتەوە پاشان لەڕووی دیپلۆماسیەوە دان بەو ناوچەیەدا دەنێت.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە