عەبادی و مالیكی بە لیستی جیا دەچنە هەڵبژاردنەوە

دوێنێ دۆست و ئەمڕۆ رکابەر..

(سبەى):

لە هەڵبژاردنی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی بە دو لیستی جیا بەشداری دەكەن.

ریحاب عەبودە ئەندامی كوتلەی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران لە چوارچێوەى بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی فوراتدا رایگەیاند؛ دەوڵەتی یاسا یەكلایی كردوەتەوە لە هەڵبژاردندا بە دو لیستی بەشداری دەكات و لیستێكیان نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار و ئەمینداری گشتی حیزبی دەعوە سەرۆكایەتی دەكات و ئەوی تریش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دەكات.

حكومەتی عێراق رۆژی (12)ی ئایاری داهاتوی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریكردوە، بەڵام هێشتا ئەو وادەیە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند نەكراوە و چەند لایەنێك هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەكە دەدەن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە