“توڕەیی پێشمەرگە جیاوازە”

شێرکۆ شێخ نورى

(سبەى):

جێگری سكرتێری كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامبوەكانی سەنگەر رایدەگەیەنێت؛ توڕەیی پێشمەرگە جیاوازە و دەبێت دەسەڵاتداران گوێیان لێبگرن.

شێركۆ شێخ نوری جێگری سكرتێری كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامبوەكانی سەنگەر هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی هەرێم بەوەى موچەی پێشمەرگە  كەمنەكەنەوە و لەوبارەیەوە بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى وت: “توڕەیی پێشمەرگە جیاوازە و دەبێت دەسەڵاتداران بە جدی گوێیان لێبگرن”.

شێخ نوری جەخت لەوە دەکاتەوە؛ كەمكردنەوەی موچەی پێشمەرگە كەمئەندامبوەكانی سەنگەر جێگای قبوڵ نیە.

ئەوە لەکاتێکدایە دواى دوساڵ لە سەپاندنى سیستمى پاشەکەوتى موچە بەهۆى شکستى ئابورى سەربەخۆ و بەهەدەردانى سامانى هەرێم، دەسەڵاتداران دەستیان بۆ موچەى پێشمەرگەش برد.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە