(سبەی):
حیزبی ده‌عوه‌ی عێراق به دو لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات و لیستێكیان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ئه‌وه‌ی تر له‌لایه‌ن نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
عه‌لی عه‌لاق سه‌ركرده له حزبی ده‌عوه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند؛ سه‌ركردایه‌تی ده‌عوه ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بونی نوری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوه‌ته‌وه و بڕیاریداوه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بكات و حه‌یده‌ر عه‌بادیش سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتن و چاكسازی بكات.
عه‌لاق ئاشكراشیكرد ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه رێككه‌وتون كه حزبی ده‌عوه سه‌رپه‌رشتی هه‌ردو لیسته‌كه بكات و له هاوپه‌یمانی تردا به‌شداری نه‌كات و كۆمسیۆنیشیان له‌و بڕیاره ئاگاداركردوه‌ته‌وه به ئیمزای هه‌مو سه‌ركرده‌كانی حیزبی ده‌عوه.