(سبەی):
وەک وەڵامێک بۆ سەرۆکی ئەمەریکا، په‌رله‌مانی ئێران هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا ره‌ت ده‌كاته‌وه و سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش داوادەکات رێككه‌وتنه‌كه بپارێزێت.
عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مەریكا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه گۆڕانكاریی له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا بكات، پێویست ناكات چه‌ند مانگێك چاوه‌ڕێ بكات، با تاقی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چۆن سه‌ری دەدات لە بەرد.
له‌لایه‌كی دیکەوە ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، پێویسته قسه‌كانی تره‌مپ به‌جدیی وه‌ربگیرێت.
ماكرۆن جەختی كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستیی مانه‌وه‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران و پابه‌ندبونی هه‌مو لایه‌ك به‌و ئه‌ركانه‌ی كه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر شانیه‌تی.