تورکیا لە دوقۆڵەوە پەلامار دەدات و شەڕڤانان وەڵام دەدەنەوە

(سبەی):

توركیا هێز ره‌وانه‌ی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ سوریا ده‌كات ‌و سوپا به‌ چڕی‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ كانتۆنی‌ عه‌فرینی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان تۆپباران ده‌كات.

ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵ بڵاوی كرده‌وه‌؛ كاروانێكی‌ سه‌ربازی‌ كه‌ له‌ پێنج تانك پێكهاتوه‌، به‌ یاوه‌ری‌ تیمه‌كانی‌ جه‌ندرمه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی‌ توركیاوه‌ ره‌وانه‌ی‌ سنوری‌ سوریا كراوه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ ره‌وانه‌كردنی‌ هێزی‌ سه‌ربازیی‌ زیاتر، له‌ماوه‌ی‌ (24)سەعاتی رابردودا یه‌كه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا له‌ ناوچه‌كانی‌ پارێزگای‌ ئیدلیبه‌وه‌ لانیكه‌م (36) جار ناوچه‌كانی‌ سه‌ر به‌ كانتۆنی‌ عه‌فرینی‌ تۆپباران كردوه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ ئاژانسی‌ هاوار نیوز له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، دوای‌ تۆپباران، یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل (یەپەگە) وه‌ڵامی‌ هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌‌ و شه‌ڕوپێكدادان رویداوه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە