(سبەی):
به‌راورد به ساڵانی به‌ر له قه‌یرانی دارایی، بێكاریی له هه‌رێمی کوردستان دو هێنده زیادیكردوه، به جۆرێك له ساڵانی (2013) و (2014) رێژه‌ی بێكاریی نزیكه‌ی (7%) بو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ (15%)، له‌كاتێكدا (47%)ی هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان موچه‌خۆری حكومه‌تن و (53%)ی هاوڵاتیان له كه‌رتی تایبه‌تتن یان خاوه‌نی ئابوری سه‌ربه‌خۆن.
ژمارەیەک پێشمەرگە، لە مەیدانی کرێکارانەوە بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)یان راگەیاند: بەهۆی ئەوەی زیاتر له سێ مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان له مه‌یدانی كرێكاران چاوەڕوانی کارن، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی ئه‌وه‌شی نه‌هێشتوه‌ته‌وه و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: به گیرفانی به‌تاڵه‌وه دێنه ده‌ره‌وه و به‌گیرفانی به‌تاڵ ده‌ڕۆنه‌وه ماڵه‌وه.
به‌راورد به ساڵانی پێش قه‌یرانی دارایی ئاماری بێكاری دوهێنده زیادی كردوه، ئاماره‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن له ساڵانی (2013) و (2014) رێژه‌ی بێكاریی نزیكه‌ی (7%) بو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبوه‌ته‌وه و نزیكبوه‌ته‌وه له (15%).
هەر بەپێی ئامارەکان، له (47%)ی هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان موچه خۆری حكومه‌تن و له (53%)ی هاوڵاتیانیش له كه‌رتی تایبه‌ت یاخود خاوه‌نی ئابوری سه‌ربه‌خۆن، زیاتر له چوار ساڵه به‌هۆی سیاسه‌تی شكستخواردوی حكومه‌تی ماوه‌بۆدرێژكراوه، هه‌رێم قه‌یرانی دارایی ژیانی ته‌واوی هاوڵانیانی سه‌ختركردوه، ئه‌وه‌تا موچه خۆران سێ مانگ جارێك چاره‌كه موچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن و كاسبكار و كرێكارانیش له مانگێكدا رۆژێك كاریان ده‌ست ناكه‌وێت.