هێزێک بۆ پاراستنی سنوری رۆژئاوای کوردستان داده‌مه‌زرێت

(سبەی):

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش كه‌ ئه‌مەریكا سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات، هێزێكی‌ پاراستنی‌ سنوری‌ (30) هه‌زار كه‌سی‌ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان و باكوری‌ سوریا پێكده‌هێنێت.

ئاژانسی‌ هەواڵی رۆیته‌رز، پشت بەستن بە نامەیەکی فەرمی نوسینگه‌ی‌ كاروباری‌ گشتی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، بڵاوی کردەوە؛ ئه‌و هێزه‌ (30) هه‌زار كه‌سییه‌ له‌ژێر فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتدا ده‌بێت كه‌ به‌ هاوكاری‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ دژی‌ داعش له‌ سوریا ده‌جه‌نگێت.

لەکاردانەوەی ئەو بریارەدا، لێپرسراوێكی‌ باڵای‌ توركیا به‌ رۆیته‌رزی‌ راگه‌یاندوە، دامه‌زراندنی‌ ئه‌و هێزه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه‌ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان و باكوری‌ سوریا توركیای‌ نیگه‌ران كردوه‌ و به‌و هۆیه‌‌وه‌ حكومه‌تی‌ توركیا هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌ كاروباری‌ باڵیۆزخانەی ئه‌مەریكای‌ له‌ ئه‌نكه‌ره‌ بانگهێشت كردوه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە