(سبەی):
ژمارەیەک په‌رله‌مانتار به‌دواداچون بۆ روداوی ته‌قه‌كردنی دو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌كه‌ن و به پێویستی ده‌زانن هه‌رچی زوه حكومه‌تی هه‌رێم ترس و دڵه‌ڕاوكێ له دڵی هاوڵاتیانی سنوره‌كه بڕه‌وێنێته‌وه.
دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتێك له (تۆڕی میدیای گۆڕان)ەوه له‌باره‌ی روداوی ته‌قه‌كردنی دو هیلیكۆپته‌ری سه‌ربازی له گوندی كانیمارانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی حاجیاوا و له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، ئه‌مڕۆ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان و یه‌كێتی سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كرد.
ئه‌یوب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی رویداوه پێشێلكردنی یاسای فڕین و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترسه له دڵی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌دا.
وتیشی :”راپۆرتێك له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه ئاماده‌ده‌كه‌ن و ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی ده‌كه‌ن”. به پێویستی زانی حكومه‌تی بەزویی ئه‌و ترسه له دڵی هاوڵاتیانی سنوره‌كه بڕه‌وێنێته‌وه و وه‌ڵامی راپۆرتی لیژنه په‌رله‌مانیه‌كه بداته‌وه.