(سبەی):
سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوا له سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات فشاره‌كانیان له‌سه‌ر روسیا و ئێران سوریا چڕبكه‌نه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ئاشتی له سوریا.
نه‌سر حه‌ریری، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی (رۆیته‌رز) رایگه‌یاندوه؛ رژانی خوێنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا فشارنه‌خه‌نه سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د، سەرۆکی رژێمی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ئاشتی.
حەریری پرسیار له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه بۆچی به‌ڵێنه‌كانیان بۆ پشتیوانكردن له گه‌لی سوریا و خواسته‌كانی بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئازادی و دیموكراسی نه‌برده‌سه‌ر.
لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا له كاتێكدایه، تائێستا سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا شكستیان هێناوه كه نزیكه (7) ساڵە بەردەوامە.