مەكگۆرك: پشتیوانیەكانمان بەردەوام دەبێت

دیدارەکەى مەکگۆرگ و عەبادى

(سبەى):

برێت مەكگۆرك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش جەخت لەسەر بەردەوامبونی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق دەكاتەوە.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە؛ حەیدەر عەبادی پێشوازی لە برێت مەكگۆرك كردوە و هەردولا گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان نێوان بەغدا و واشنتۆن كردوە، هەرەوەها جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی ئەمەریكا بۆ پشتیوانكردن لە عێراق كرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی عەبادی؛ مەكگۆرك جەختیكردوەتەوە لەسەر هەڵوێستی وڵاتەكەی كردەوە، كە خۆی لە پشتیوانیكردن لە پارێزگاریكردن لە سەركەوتن بەسەر داعش و سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوە و پەلەكردن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان دەبینێتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە