(سبەی):
رێکنەکەوتنی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران بوە هۆی راگرتنی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمەریکا و لە ئێستادا تەنها بەشە فریاگوزارییەکان و تەندروستی لەو وڵاتەدا چالاکە و بەشەکانی دیکە حکومەت لەکار کەوتوە.
په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه بوه‌هۆی داخستنی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدڕاڵی له پشوی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا. نوێنه‌رانی هه‌ردو حیزبی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان ناكۆكن سه‌باره‌ت به داهاتوی (800)هه‌زار په‌نابه‌ری لاو و ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان نه‌كرێنه‌وه.
كۆمارییه‌كان كه به‌زۆرینه‌ی كه‌م كۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی پیرانیان كردوه شكستهێنانه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی دیموكراته‌كان و به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت حكومه‌ت به بارمته بگرن له‌پێناو داواكاری ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه هێنراونه‌ته ئه‌مەریكا و ئێستا به نایاسایی له‌و وڵاته ماونه‌ته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له ساڵی (2013)، داخستنی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدراڵی روبدات به هۆی په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه.