(سبەی):
ئەردۆغان، ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و جەختی کردەوە کە گوێ بە هەڵوێستی ئەمەریکا نادەن لەوبارەیەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین له‌سه‌ر گۆڕه‌پان به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ده‌ستی پێكردوه دواتر نۆره‌ی منبەجه، مادام ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ نه‌كران كه له‌باره‌ی منبج پێمان درابون، كه‌س بۆی نییه له‌سه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێكمان بۆسه‌ر منبج قسه بكات دواتریش قۆناغ به قۆناغ تا سنوری عێراق ئه‌و ناوچانه لە “تیرۆستان” پاكده‌كه‌ینه‌وه.
هێرشه‌كه‌ی توركیا له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ئه‌مەریكا و وڵاتانی زلهێز ئه‌و وڵاته‌یان له ده‌ره‌نجامه مه‌ترسیداره‌كانی هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه ئاگاداركردوه‌ته‌وه، لەبەرامبەردا ئەردۆغان جەختی کردەوە کە؛ گوێ به هه‌ڵوێستی ئه‌مەریكا ناده‌ن و به‌لایانه‌وه گرنگ نییه و هێرشی زه‌مینی ده‌ست پێده‌كه‌ن.
هەر ئەمڕۆ، ئەو یەکانەی سوپای سوریای سەر بەدەوڵەتی تورکیا کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە شارۆچکەی ئەلباب و چۆبانبەی ئەرکیان راسپێردرابو، گەیشتنە شاری ھەتای.
ئەو چەکدارانە، بەچەندین پاس لەلایەن سوپای تورکیاوە گەیشتنە سەر سنوری عەفرین بۆ ئەوەی پێشڕەویی سوپای تورکیا بکەن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.