(سبه‌ی):
به‌پێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی عێراق، كه‌ركوك ناوچه‌ی جێناكۆك نییه و دو دادوه‌ری كوردی ئه‌ندامی دادگاكه‌ش بڕیاره‌كه‌یان ئیمزا كردوه.
به‌پێی بڕیاری ژماره (113)ی رۆژی (29/10/2017)ی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌ی جێناكۆك كه له ماده‌ی (140)دا هاتوه، ده‌ڵێت: به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماده‌ی (53) بڕگه‌ی (أ)ی یاسای به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه به‌وشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
“ناوچه جێناكۆكه‌كان ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه له پارێزگاكانی كه‌ركوك و دیاله و نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌رواری 19/3/2003 به‌ڕێوه بردراوه”، به‌پێی ئه‌م راڤه‌یه‌ش كه‌ركوك ناوچه‌ی جێ ناكۆك نیه و ئاكرێ و كفری ده‌بنه ناوچه‌ی جێناكۆك.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له بڕگه‌ی دوه‌می ماده‌ی (140) به ئاشكرا كه‌ركوك وه‌ك ناوچه‌ی جێناكۆك ناوی هاتوه.
دو دادوه‌ری كوردیش كه ئه‌ندامی دادگایی فیدراڵین ئیمزایان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه كردوه.