ئەرکان رەئوف
قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان بۆچونی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر كات و شێواز و سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه بوه‌ته بابه‌تێكی گه‌رمی گفتوگۆ، گه‌رمتر له‌وه‌ش قسه‌كردنه له‌سه‌ر “كات”ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له‌ژێر چه‌تری “كات” پارتی تاكه هێزه وا خۆی ده‌رده‌خات ئه‌و له‌خه‌می دیموكراسیه‌ت و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه به‌زوترین كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناراسته‌وخۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانه‌كانی به خۆدزینه‌وه له هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ئه‌م بانگه‌شانه‌ی پارتی له‌كاتێكدایه ده‌بو ئه‌وه‌ی ترسی له هه‌ڵبژاردن بێت پارتی بێت نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی وه‌ك هێزێك له ئێستادا بوه به ره‌مزی شكست له حوكمڕانیدا. به‌ناوی سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆ و دۆخی ژیانی هاوڵاتیانی گه‌یاندوه‌ته لێواری مه‌رگ، چاره‌كه‌موچه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا سه‌پاندن و ئه‌گه‌رچی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌كه‌ركوكیشه‌وه له ژێر ده‌ستی بوه. له‌روی شه‌راكه‌ت و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌وه بنه‌ماكانی دیموكراسی، پارتی شكستی هێناو نه‌یتوانی شه‌راكه‌تی نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه بكات. رێگری كرد له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ وه‌زاره‌ته‌كانیان. له‌روی خاك و نیشتیمانه‌وه پارتی به هۆی ریفراندۆمه‌وه (51%)ی خاكی كوردستانی خسته‌وه ده‌ستی كێشمه‌كێشی ماده‌ی (140)ی ده‌ستور. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا سه‌پاندنی سه‌رۆكێكی ناشه‌رعی (مه‌سعود بارزانی) بۆ زیاتر له چوار ساڵ. ئه‌مانه هه‌مو به‌رهه‌می ئه‌و سیاسه‌ته شكستخواردوه‌ی پارتیه.
لۆژیكی ئه‌و بانگه‌شه‌یه له‌كوێدایه هێزێك خاوه‌نی ئه‌و هه‌مو شكسته بێت بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات به‌زوترین كات، له‌كاتێكدا هه‌مو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له‌به‌رده‌ست بێت، به‌ڵام هێزێكی وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردن بترسێت له‌كاتێكدا هیچ پۆستێكی له‌حكومه‌تدا نه‌بێت تا ترسی له‌ده‌ستدانی هه‌بێت به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، ئه‌بێ ترسی گۆڕان له‌چی بێت كه له‌ده‌ستی بدات له‌كاتێكدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری گۆڕه‌پانی سیاسی خۆی هێشتوه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌و فشارانه‌ی ده‌خرانه‌سه‌ری چ له ئاستی ناوخۆییه‌وه بێت له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتی و یان له‌ئاستی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بێت به‌تایبه‌ت له دوباره سه‌پاندنه‌وه‌ی “مه‌سعود بارزانی” وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم. هه‌مو فشارانه نه‌بونه هۆی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سیاسه‌تی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆی بگۆڕێت و په‌رچه‌كرداری هه‌بێت ئه‌گه‌رچی تواناشی هه‌بو. به‌ڵام به‌رده‌وام بو ئه‌گه‌رچی قوربانی زۆری دا و له‌دواجار سه‌ركه‌وتو بو له پاراستنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ده‌نگده‌ر و لایه‌نگرانی خۆی داب‌و.
پارتی له ژێر چه‌تر هه‌ڵبژاردنێكی خێرادا ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنێك له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێش‌و، تۆماری ده‌نگده‌ران پڕبێت له‌كه‌م و كورتی (ناوی مردوان، ئاواره‌كان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، ئاواره‌ی عه‌ره‌ب، ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردن) جگه له‌مانه‌ش، قۆرغكردنی كورسی “كۆتا”یه بۆ پێكهاته‌كان و ژماره‌یان (11) كورسی په‌رله‌مانه. به‌هۆیه‌شه‌وه له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه درێژه به سیاسه‌تی شكستخواردوی خۆی بدات و هاوڵاتیانی هه‌رێم دوچاری قه‌یرانی تر بكاته‌وه. هاوشانی ئه‌مانه‌ش ده‌ست بكات به سازشی زۆر گه‌وره له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆی له ده‌سه‌ڵاتدا.
له‌به‌رامبه‌ردائه‌م بانگه‌شه‌ی پارتیدا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕوای وایه هه‌رچی زوه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاكکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و گۆرینی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن به‌شێكی گرنگی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌زانێت. ئه‌م بۆچونه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ده‌یه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی هاونیشتیمانیانی هه‌رێمی كوردستان بێت نه‌ك له‌ژێر په‌رده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه به رێكاره جیاوازه‌كان نوێنه‌رایه‌تی شكڵیی بێت.