(سبەی):
له هه‌ڵه‌بجه كه‌سێك چوار ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشت، پۆلیسیش ده‌ڵێت: بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه‌و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌رزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (15) ساڵ دایك و باوك و براو خوشكێكی كوشتوه و ته‌رمه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی شار فڕێداوه.
وته‌بێژی پۆلیس وتی: هۆكاری روداوه‌كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوه، سه‌رۆكی خێزانه‌كه ته‌مه‌نی (40) ساڵ بوه‌و دایكه‌كه ته‌مه‌نی (37) ساڵ و دو برای کە ته‌مه‌نیان (20 ساڵ و 7) ساڵ بوه.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوێنێ شه‌و ته‌رمی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه دۆزرانه‌وه و بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.