وردەکارى روبەڕوبونەوەکەى نێوان ژمارەیەک چەكدار و ئاسایش لە مەیدان 

(سبەى):
لە بناری چیای بەمۆ لە سنوری ناحیەی مەیدان، روبەڕوبونەوە لە نێوان چەكدارانی نەناسراو و ئاسایش رویدا، بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت؛ چەكدارەكان ژمارەیان (12) كەس بوە و پێدەچێت سەر بە داعشبن.

جەمال ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی مەیدان لەبارەى روبەڕوبونەوەکەى شەوى رابردوەوە بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ی راگەیاند؛ لەلایەن ئاسایشی ناحیەی مەیدانەوە چەند چەكدارێكی نەناسراو لە بناری چیای بەمۆ بینراون و داوایان لێكراوە خۆیان بناسێنن، بەڵام چەكدارەكان روبەڕویان بونەتەوە و دواتر هەڵاتون و چەند چەكێك و تەقەمەنییەكیشیان لێ بەجێماوە.

وتیشی: “چەكدارەكان ژمارەیان (12) كەس بوە و بە پێی زانیارییەكانیان پێدەچێت سەر بەداعشبن و هاتبنە سنورەكەوە”.

بەڕێوەبەرى ناحیەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد؛ لە سەربەیانی ئەمڕۆوە لە لایەن هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی ناحیەی بەمۆ و ئاسایشی گەرمیان و فەوجی سێی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی دەست بە كێوماڵكردنی ناوچەكە كراوە بە مەبەستی دەستگیرکردنى ئەو چەكدارانە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە