(سبه‌ی):
سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كانتۆنی عه‌فرینه‌وه (343) شه‌ڕڤانی كورد كوژراون و له به‌رامبه‌ریشدا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ی (یه‌په‌گه) ئاشكرایكرد كه شه‌وی هه‌ینی شه‌ڕ و پێكدادان له ناوچه‌ی راجۆ له باكوری رۆژئاوای عه‌فرین به‌رده‌وامیی هه‌بوه.
یه‌په‌گه رونیشیكرده‌وه كه له‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌دا له ناوچه‌ی راجۆ، (3) تانگی سه‌ر به سوپای توركیا تێكشكێنراون و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیش كوژراون.
پێشتریش سوپای سوریای ئازاد كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ی عبودانی راگه‌یاند له ناوچه‌ی ریفی باكوری عه‌فرین، به‌ڵام یه‌په‌گه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تاوه‌كو ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان له‌و شارۆچكه‌یه به‌رده‌وامیی هه‌یه.