(سبەی):
ئیسلیزابێس تسوركۆڤ خوێندكاری به‌شی زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی شیكاگۆ و چالاكی مه‌فه‌كانی مرۆڤ وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك ده‌چێته نێو چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و دۆخی ناسه‌قامگیری ئه‌و چه‌كدارانه له شه‌ڕی عه‌فریندا ده‌خاته‌ڕو و دەڵێت: تائێستا سوپای توركیا و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له عه‌فرین پێشڕه‌وییان نه‌كردوه.
هه‌شت رۆژه سوپای توركیا به هاوكاری چه‌ند گروپێكی چه‌كداری توندڕه‌و و سه‌له‌فیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكردوه.ی
رۆژنامه‌نوسێكی بیانیش له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دۆخی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای هاوپه‌یمانی توركیا ده‌خاته‌رو، ئیسلیزابێس تسوركۆڤ کە خوێندكاری به‌شی زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی شیكاگۆ و چالاكی مه‌فه‌كانی مرۆڤە وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك چوەتە نێو چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و دۆخی ناسه‌قامگیری ئه‌و چه‌كدارانه ده‌خاته‌رو.
له چه‌ند تویتێكیدا ئه‌و رۆژنامه‌نوسه باس له‌وه ده‌كات كه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و باكوری شاری حه‌ڵه‌ب كشاونه‌ته‌وه و به ده‌ست برسێتی و نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن و هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش به‌هانایانه‌وه نه‌هاتوه، ئه‌و چه‌كداره‌كان گه‌ر بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به سه‌رماو له‌ژێر باراندا له سنوری عه‌فریندا بمانایه‌ته‌وه ئه‌وا به نه‌خۆشی و له برسا ده‌مردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س ئاوڕی لێنه‌داونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت شوێنی خه‌ویشیان نه‌بوه.
له تویتێكی تردا ئه‌و رۆنامه‌نوسه ئه‌وه ده‌خاته‌رو له ماوه‌ی دو رۆژی رابردودا نه سوپای توركیا و نه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه هاوپه‌یمانه‌كانی نه‌یانتوانیوه به‌ره‌وپێش بچن و ته‌نانه‌ت له چه‌ندین شوێنی سنوری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل – یه‌په‌گه كشاونه‌ته‌وه، چه‌كدارێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌رو كه به‌هۆی قوڕ و لیته و توندی كه‌شوهه‌واوه نه‌یانتوانیوه به‌رده‌وام بن.
ئه‌لیزابێستی رۆژنامه‌نوس ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو كه سوپای توركیا حه‌وت هاوڵاتی سیڤیلی له ناوچه‌ی مابێتای سه‌ر به شاری عه‌فرینی كوشتوه كه پێنج كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بون و له ماوه‌ی رابردودا له‌شاری ئیدیلیبه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی ئارامی عەفرین كۆچیان كردبو.
ئیسلیزابێس تسوركۆڤ جگه له‌وه‌ی خوێنكاری به‌شی زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی شیكاگۆیه، هاوكات لێكۆڵه‌ره له دیداری ئیسرائیلی بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی تایبه‌ت به سوریا.