(سبەی):
به‌هۆی ناكۆكی نێوان ئه‌ندامه‌كانیه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌یتوانی كۆیبێته‌وه وده‌سته‌یه‌ك بۆ جێگره‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت.
دوای دو كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه تێیدا بڕیاردرا رۆژی (5)ی ئازاری ئه‌مساڵ یه‌كێتی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌ی ببه‌ستێت.
بڕیاربو ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه بۆ جێگره‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پێشنیازكرابو ناوه‌كانیان په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام به‌وته‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌هۆی ناكۆكی زۆری نێوان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی له‌سه‌ر زۆری ژماره‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه‌وه نه‌تواندرا كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجامبدرێت و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.