(سبەی):
ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه و كۆمسیۆن تا ئێستا له‌كۆی (296) ملیار دینار یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێدراوه و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژی (14)ی مانگی داهاتوی وه‌كو دوا واده دیاریكردوه بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، به‌شداریی له كۆنگره‌یه‌كی به‌رفراواندا بكه‌ن، كه مه‌به‌ست لێی ئاماده‌كاریكردنه بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كه كۆمسیۆن بانگه‌وازی بۆ كردوه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو له هۆڵێ قورتوبه له هۆتێل مه‌نسورمیلیا له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاره له كۆنگره‌كه‌دا كۆمسیۆن ورده‌كاریی هه‌ڵبژاردن و میكانیزمه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرۆسه‌یه بخاته‌ڕو.
به‌پێی قسه‌ی موعته‌مید موسه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران، ئه‌م هه‌فته‌یه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و بودجه‌یه وه‌رده‌گرێت كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆی دابینكراوه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریكردن بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن.
* كۆمسیۆن پێویستی به بڕی (296) ملیار دینار ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره لۆجستییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
* كۆمسیۆن مه‌شق به (300) هه‌زار كارمه‌ند ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
* (59) هه‌زار ئامێری تایبه‌ت به ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی بۆ یه‌كه‌مجار له عێراقدا به‌كارده‌هێنرێن
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندا، ریاز به‌دران سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمسیۆن داوای له هاوڵاتیانه‌ی عێراق كرد كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت، به‌زوترین كات له‌ڕێگه‌ی وێبسایتی كۆمسیۆنه‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان و داخڵكردنیان له تۆماری ده‌نگده‌راندا.
دوا واده بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و عێراقیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێن، رۆژی (2)ی مانگی ئاداره، به‌پێچه‌وانه‌وه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن مافی به‌شداریكردنیان نابێت.
* (12)ی ئایاری ئه‌مساڵ له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
* (27) هاوپه‌یمانێتی و چه‌ندین پارت و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن
* (24) ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا
ئێستا ناوی لایه‌ن و هاوپه‌یمانێتییه‌كان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌سپێنراوه و له لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ژماره و ناویان تۆماركراوه و له قۆناغی چاپكردندایه، بۆیه وه‌ك مه‌عن هیتاوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌ڵێ: واده‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیی كۆتایی هاتوه و هیچ بوارێك نه‌ماوه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیی نوێ.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داوا له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات په‌له بكه‌ن له ئاماده‌كردنی لیستی ناوی كاندیده‌كانیان و له زوترین كاتدا ره‌وانه‌ی كۆمسیۆنی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سی ڤی كاندیده‌كان بكرێت.
به‌گوێره‌ی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی (14)ی مانگی داهاتو، دوا واده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان به كۆمسیۆن و دوای هه‌ڵسه‌نگاندن، ناوه‌كان په‌سه‌ند یاخود ره‌تده‌كرێنه‌وه.