(سبەی):
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: دەبێت حکومەتی هەرێم موچەی سێ مانگی ساڵی رابردوی فەرمانبەران بدات، چونکە بەغدا ناردنی موچە لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەست پێدەکات.
د. خاڵس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رنامه‌ی ته‌ریب و لاته‌ریبی كه‌ناڵی (KNN)دا رایگه‌یاند: ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگی (10 و 11 و 12)ی ساڵی رابردوی فه‌رمانبه‌ران بدات، چونكه ئه‌و موچه‌یه‌ی به‌غدا به‌نیازه بینێرێت بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و لیسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوی كردوه‌ته‌وه بۆ دابه‌شكردنی موچه، لیستی مانگی (10)ی ساڵی رابردوه و وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی تێدا نییه.